یەنتوان چێخۆف: له پلاتۆنۆڤەوه بۆ باخی گێلاس الكردية السورانية 1440
Anto Çêxof: Lapltonovava bo Baxî Gêlass
Critical analysis of Russian fictions
زۆربەی بەرهەمەکانی یەنتوان چێخۆف، نووسەری ڕووسی، لە چوارچێوەی کورتەچیرۆک و شانۆنامەدان و لەم بوارەدا خاوەنشێوازە و سەرچاوەیەکە بۆ هۆگرانی چیرۆک و شانۆنامە. شانۆنامەکانی چێخۆف تێکەڵاوێکن لە دێرام و کۆمێدی کە بە شێوەیەکی ژیرانە و بە وردبینی، باس لە مەسەلە بەرچاوەکانی کۆمەڵگە دەکەن. چێخۆف لە بەرهەمەکانیدا جیهانێکی تەواو و پوخت و بارودۆخێکی ڕاستەقینە دەخولقێنێ کە کەسایەتییەکانی زیندوو و جێی باوەڕن.

