ژانی گەل الكردية السورانية 1440
Zhanî Gal
Kurdish novel
لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش یەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری؛ چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن؛ لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە، ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە، چ هی ژن بێت، چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک، پڕ دەرد و یازار و یارەقە و فرمێسک و خوێن بێت. یەمە وایە، بەڵام یایا هیچ گومان هەیە کە هاتنە دنیای نەتەوەیەکی یازا، سەربەرز و بەختیار، ژانێکی لەمەش پڕ یازار و ناخۆشتر یەهێنێت؟!

