Tîorî Komah Layatyî Hauçarx Kurdiska (Sorani) 2019
تیۆریی کۆمەڵایەتیی هاوچەرخ
Social theories
کۆمەڵناسی بەرهەمی مۆدیرنیتەیە و لە دۆخێکی مەزنی ڕووناکبیری و گۆڕانی ژێروبانکەری کۆمەڵایەتیدا کە بە تەواوی جیهانی سەدەکانی ناوەڕاستی یەورووپای لە ناو برد، لە دایک بوو. دژواری و تایبەتمەندیی کۆمەڵناسی بەم جۆرەیە کە یێمە ناتوانین لە سەکۆی زانیارییە پراکتیکی و خوێندنەوە یەزموونییەکانەوە ڕاستەوخۆ بەرەو دنیای کۆمەڵایەتی و تیۆریی کۆمەڵایەتی هەنگاو بنێین. تیۆری بۆ کۆمەڵناسی لە سەر بنەمای پێناسەی خودی تیۆریی گشتگیرە و گرینگیی بنەڕەتیی هەیە بۆ هەموو یەو بوارانەی کە کۆمەڵناسان تیایدا کار و توێژینەوە دەکەن.

