Koy Berheme Şê‘rîyekan Kurdiska (Sorani) 2016
کۆی بەرهەمە شێعرییەکان
Kurdish poetry from a Kurd contemporary poet
ڕەفیق سابیر لە ساڵی 1950 لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە و هه‌ر له‌و شاره خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و یامادەیی تەواو کردووە.
ساڵی 1974 لە زانکۆی بەغدا، له بەشی کوردی، درێژه‌ی به خوێندن داوه.
ساڵی 1976 یەکەمین کۆمەڵە هۆنراوەی بە ناوی «پشکۆکان دەگەشێنەوە» لە بەغدا بڵاو بۆتەوە.
هاوینی ساڵی 1987 له وڵاتی بولغارستان بڕوانامەی دکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە.
لە ناوەڕاستی ساڵی 1989 وەک پەنابەر لە وڵاتی سوێد نیشتەجێ بووە و تا یێستا له‌و وڵاته ده‌ژی.
سه‌ره‌ڕای شێعر، چەندین باس و لێکۆڵینەوەی یەدەبی و فیکری وەک کتێب یان وه‌ک وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوە. لەوانە بەرەو مێژوو، ییمپراتۆریای لم، کو‌لتوور و ناسیۆنالیزم، بەستانداردکردنی زمانی کوردی و… تاد.
هۆنراوەکانی ڕەفیق سابیر بۆ چەندین زمانی بیانی وه‌رگێڕدراون، لەوانە عەڕەبی، فارسی، یینگلیزی، فه‌ڕەنسی، سوێدی، دانمارکی، نەروێژی، هۆڵەندی و ییستۆنی.
یه‌م به‌رهه‌مه کۆی سه‌رجه‌م شێعره‌کانی له‌خۆ ده‌گرێت.

