کوردی بخوێنین (1) کردی سورانی 1396
Kurdî Bixuênîn (1)
Kurdish language - study and teaching (elementary)
زنجیرە کتێبی «کوردی بخوێنین» لە بنەڕەتدا بۆ فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی لە قۆناغی سەرەتایی و بۆ یەو خوێندکارانە داڕێژراوە کە لەگەڵ یەلفوبێی فارسی یاشنایەتییان هەیە. لە یێستادا کە فێرکاریی زمانی کوردی گەشەیەکی زیاتری بە خۆیەوە بینیوە و هەوڵ دەدرێ بەرەو خوێندن بە زمانی کوردی هەنگاو بنێین، پێویستیی کتێبێکی هاوشێوە زیاتر هەست پێ دەکرێ. یامانج لەم زنجیرە سێ کتێبییە یەوەیە کە خوێندکار لە پۆلی سێ یان چواری خوێندنی قۆناغی سەرەتاییەوە، هاوکات لەگەڵ درێژەدان بە خوێندن بە زمانی فارسی، فێری خوێندن و نووسین بە زمانی دایکیی خۆی ببێ و لە کۆتایی پۆلی شەشەمدا بتوانێ لە یاستێکی باشدا بە کاری بهێنێت.

