Tişkî Dêrîn Kurdish Sorani 2019
تیشکی دێرین
Kurdish legends and short stories
زانایان و پسپۆڕانی فۆلکلۆر باش یەزانن کە حیکایەت و نەقڵی زارەکی یەکێ لە بەشەکانی هەرە گرنگی کۆمەڵگایە و گەلی کورد لەم بوارەدا زۆر دەوڵەمەندە و بەختەوەرانە تا یێستا زۆر دڵسۆز و تێکۆشەری بواری فۆلکلۆر لەو بارەوە کاریان کردووە و بەشێکی زۆریان لێ تۆمار کردوون و یێستا لە کتێبخانەی کوردیدا پارێزراون.
حیکایەت و یەفسانەکان وەک خەوێکی گشتیی کۆمەڵگا دێنە یەژمار کە بیر و بڕوا و یاواتەکانی کۆمەڵگا لە ناخی یەواندا نیشان دراون و توێژەران و زانایانی یەو بوارە بە لێکدانەوەیان، یاوات و حەزەکان و زۆر قوژبنی دیکەی کۆمەڵگا ڕوون یەکەنەوە. هەروەها زۆر وشە و ڕیزمان و زاراوە و مێژوو و بڕوا و ڕێوڕەسمی پێشینییان لەم یەفسانە و حیکایەتانەدا تا یێستا پارێزراون.

