Namekanî ẍurbet Kurdish Sorani 2015
نامەکانی غوربەت
Kurdish poetry from a contemporary poet.
چین یه‌سنا
یه‌م نامانه چین
وا چرکه‌چرکی بنمیچی خانه‌قای دڵمان
پڕ ده‌که‌ن له دڵه‌خورپه‌ی داڕووخان؟
نامه هه‌ن، پڕ له واژه‌ی په‌پووله‌یی
بۆن خۆش و نه‌ختێ چرچ
ده‌ڵێی له ژێر سوخمه‌ی کچێکی شه‌رمنه‌وه هاتوون.
نامه هه‌ن
کۆن و تۆزاوی و خه‌فه‌تبار
ده‌ڵێی هه‌ر یێستا له گیرفانی شه‌هیدێکه‌وه ده‌رهاتوون.
نامه‌ش هه‌ن
زه‌رد و شێ‌دار و پڕ زریکه
وا هه‌ست ده‌که‌ی له ژێرزه‌مینی زیندانێکدا
به شقارته‌ی سووتاو نووسراون.

